هۆکاری سەردانەکەی موقتەدا سەدر بۆ ئێران ئاشکرادەبێت

هۆکاری سەردانەکەی موقتەدا سەدر بۆ ئێران ئاشکرادەبێت
مەوداپرێس_

شەوی رابردوو رێبەری رەوتی سەدر بەسەردانێک گەیشتە ئێران، ئەمە دووەم سەردانێتی لە  ماوەی مانگێکدا، میدیاکان بە گرنگەوە لە سەردانەکەی دەڕوانن.

میدیاکانی عێراق و ئێران هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەووە. بەپێی میدیای ئێران سەید مستەفا یەعقووبی لەگەڵ بووە و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان چووەتە شاری قوم.

هۆکاری سەردانەکەی موقتەدا سەدر پەیوەستە بە دۆخی خۆپیشاندانەکانی عیراق و گۆڕانکارییەکان، ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە عێراق تادێت فراوانتر دەبێت، ئێران راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر خەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی عێراق و لەچەند رۆژی رابردوو هەواڵی هاتنی قاسم سولەیمانی بۆ عێراق لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.


PM:02:12:03/11/2019