کومان له‌سه‌ر راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ چی ووت

کومان له‌سه‌ر راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه‌ چی ووت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کان له‌ ئێستادا باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ڤالڤیردی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌که‌ن به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانیه‌وه‌ .

رونالد کومان له‌ ئێستادا پاڵێوراوێکی به‌هێزه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ڤالڤیردی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ .

کومان له‌ لێدوانێکدا ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ له‌ ئێستادا من راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندام و ده‌مه‌وێت تا دووساڵی تر په‌یوه‌ستم به‌گرێبه‌سته‌که‌وه‌ .

کومان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو که‌ خه‌ونی ئاره‌زووی من ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتودا ئه‌رکی مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه‌یه‌ک وه‌ربگرم .


PM:08:00:03/11/2019