مان سیتی پێش یارییه‌که‌ی لیڤه‌رپوڵ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت

مان سیتی پێش یارییه‌که‌ی لیڤه‌رپوڵ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت پێش یارییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌ڕی 12 ی پریمرلیگدا.

رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ که‌ داڤید سلڤا ناتوانێت به‌شداری یارییه‌که‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بکات ئه‌ویش به‌ هۆی پێکان له‌ ماسولکه‌کانیدا کاتێک له‌ یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ساوسهامبتون توشی پێکان بوو.

داڤید سلڤای ته‌مه‌ن 33 ساڵ یه‌کێکه‌ له‌یاریزانه‌ گرنگه‌کانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و هه‌روه‌ها جێگه‌ی متمانه‌یه‌ له‌لای گواردیولای راهێنه‌ریش.

هه‌مان رۆژنامه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو که‌سلڤا بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 12 رۆژ به‌هۆی ئه‌و پێکانه‌وه‌ له‌ یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وه‌ .



AM:10:43:04/11/2019