هۆشداری لەڕوودانی كارەساتێكی گەورە لەعیراق دەدرێت

هۆشداری لەڕوودانی كارەساتێكی گەورە لەعیراق دەدرێت
مەوداپرێس-


وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق هۆشداریی لە روودانی كارەساتێكی گەورە لە بەغدای پایتەخت، دەدات.

لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف، وتەبێژی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە میدیاكانی عیراقی راگەیاند "خۆپیشاندەران پەیوەستە لاستیكییەكانی (پردی كۆماری)یان لە بەغدا، سووتاندووەو ئەمەش مەترسی  هەرەسهێنانی پردەكەی لێدەكرێت  بەهۆی سووتاندنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی پەیوەستە لاستیكییەكان و زیادبوونی ژمارەی خۆپیشاندەران لەسەر پردەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە  ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن لە پردەكە بپەڕنەوە و بچنە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەكان بە بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و گوللە، رێگا بە پەڕینەوەیان نادەن.

 



PM:12:21:04/11/2019