بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەكات

بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەكات
مەوداپرێس-


بڕیارە سبەی سێشەممە  بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لەسەر دۆخی ئێستای عیراق و مامەڵە كردنی كورد لەگەڵ رووداوو پێشهاتەكان سەردانی شاری هەولێر بكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەمەوداپرێس-ی راگەیاند "بڕیارە سبەینێ سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی  هەولێر، كە ئامانج لە سەردانەكەی بۆ گفتوگۆ كردنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لەبارەی بارودۆخی ئێستای عیراق".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد "لەكۆبوونەوەكەی سبەینێ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و  لایەنە سیاسییەكان  بەشدار دەبن ، بۆئەوەی گفتوگۆبكرێت، كە  كورد چۆن مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكانی ئێستای عیراق بكات و چۆن پێشوازی لەهەمواری دەستووری عیراق بكەن".

 


PM:02:44:04/11/2019