نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاوكرایەوە

نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاوكرایەوە
مەوداپرێس-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق  رایدەگەیەنێت،  لەخۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراق ١٧ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٨٠ دەستگیرکراون.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەەی بەوەكردووە" ڕۆژانە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕوودەدات و بەوهۆیەشەوە ژمارەی قوربانییەكان روو لەبەرزبوونەوەدەكەن. 

باسیلەوەشكردووە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٢٨٠ خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا ١٥٦ کەس لەو ژمارەیە ئازادکراون.

هەروەها  هۆشداری لە دۆخی خراپی ئێستای پارێزگای زیقار دەدات.

لەبارەی ئاماری كوژراوانی خۆپیشاندەران كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێرا جەختی لەوەكردووەتەوە" زیاتر لە 260 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لە 12 هەزار كەسی دیكە برینداربوونە.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، خۆپیشاندەران ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانی کەناڵی ئەهوار و ماڵی بەشێک لە بەرپرسانی دەوڵەتیان لە پارێزگای زیقار سوتاندو






PM:12:42:05/11/2019