بانکی نهێنییەکانی داعش دەستگیرکرا

بانکی نهێنییەکانی داعش دەستگیرکرا
مەوداپرێس-


تورکیا دەستگیرکردنی خوشکی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند کە بە کانەی ئاڵتونی زانیارییە نهێنییەکان ناوی دەبات.


خوشکەکەی بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی لە گوندی ئەعزابی نزیکی شاری حەلەب لە باکوری سوریا دەستگیرکراوە.


بەرپرسانی تورکیا بە میدیاکانی ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە "خوشکی بەغدادی زانیاری دروستی لەبارەی رێکخستن و دابەشبونەکانی ئەندامانی داعش هەیە".


خوشکەکەی بەغدادی ناوی رەسمییە عەوادە و لە تەمەنی ٦٥ساڵاندایە و تورکیا بە کانەی ئاڵتونی زانیاریەکانی ناودەبات.


PM:04:08:05/11/2019