عادل عەبدولمەهدی هاتەدەنگ

عادل عەبدولمەهدی هاتەدەنگ
مەوداپرێس

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گۆڕانی دەستور لە وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ''گۆڕانکاری دەستور لەعێراق کاریگەری لەسەر رژێمی سیاسی دەبێت و گۆڕانکاری رودەدات".

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "جەخت دەکەینەوە لەسەر رادەستکردنەوەی حکومەت بە پەرلەمان، لە چەند کاتژمێری داهاتودا".

سۆمەریە نیوز بڵاویکردۆتەوە "لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆشاییەکی گەورە لە نێوان هێزە سیاسییەکان و میلـلەت دروست بووە، لە ئەنجامی یاسای حزبەکان و هەڵبژاردنەکان".

جەختیشی کردەوە هەموارکردنەوەی یاسای دەستور دەمانگەیەنێتە هەڵبژاردن و هێزی دەسەڵاتی دادوەری.





PM:08:21:05/11/2019