تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند
مەوداپرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە "کەمێک پێشئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز ناوچەی کەڕادەی هەژاند".

سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغدا پشتڕاستی روداوەکەیان کردوەتەوە بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکەن".

شایەنی باسیشە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق  بڵاویکردۆتەوە  لەخۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراق ١٧ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٨٠ دەستگیرکراون، بەڵام ئاماری قوربانییەکانی ئەم تەقینەوەیە ئاشکرا نەکراوە.




PM:09:52:05/11/2019