قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا هەڵگیرا

قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدا هەڵگیرا
مەوداپرێس-

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لەشاری بەغداهەڵگیرێت. 

فەرق روكن قەیس حەمدوای لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بڕیاریانداوە بەشێوەكی كۆتایی قەدەغەی هاتوچۆ لەتەواوی بەغدا هەڵگیرێت و جوڵەی شەقامەكان ئاسایی ببنەوە". 

پێشتر ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەكاتژمێر 12 شەو تاوەكو شەشی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی لەبەغدا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە راگەیاندبوو.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە چەند جارێك لەلایەن عادل عەبدولمەهدی و پارێزگارەكانەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەبەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكە راگەیەندراوە.


AM:09:19:06/11/2019