لەماوەی دوورۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكانی عیراقدا 13 خۆپیشاندەر كوژراون

لەماوەی دوورۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكانی عیراقدا 13 خۆپیشاندەر كوژراون
مەوداپرێس-

لە ماوەی دوو رۆژی رابردووی  خۆپیشاندانەكانی عێراق 13 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان كوژراون  وەكو ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە. 

 ئاژانسەكە لەنوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەكردووە" رۆژی دوو شەممە لە خۆپیشاندانەكاندا هەشت كەس كوژراون كە لەرۆژدا بوونە  هەروەها  لەشەوەكەشیدا پێنج خۆپیشاندەری دیكە بە قەناس كوژراون  هەروەها  دوو خۆپیشاندەری دیكە بە قەناس كوژراون كە لە كاتی ناشتنی تەرمی خۆپیشاندەرێك كوژراوە.

هەر بەگوێرەی  راپۆرتی ئاژانسە بەریتانییەكە  زیاتر لە 260 خۆپیشاندەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تاوەكو ئێستا كوژراون كەس كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم دەستیانپێكردووە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. 

رونیشیكردووەتەوە، كوژرانی خۆپیشاندەران بەگازی فرمێسك رێژ و هەروەها بەچەكی قەناس بووە كەلەباڵەخانە بەرزەكانی ناوەڕاستی بەغداوە خۆپیشاندەران دەكەنە ئامانج.

ئەمەش لەكاتێكدایە، عادل عەبدولمەهدی لەدوایین وتاری خۆی داوای لەخۆپیشاندەران كرد كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان بهێنن هەروەها باسی لەوەكردبوو بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020 دوا دەكەوێت.


AM:10:19:06/11/2019