سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

سبەینێ  مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
مەوداپرێس- 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی  ئابی فەرمانبەرانی راگەیاند. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی  و ئابوری ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دوومی 2019  بەمەودا پرێس-ی راگەیاند، " ڕۆژی پێنجشەممە دەستبەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت"

.ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەمڕ پارەی داهاتی نەوتی خستووەتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی  سبەینێ دەستیان بەدابەشكردین مووچە كردووە". 
 
باسیلەوەشكرد، تاوەكو 25 مانگ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران دەهێنن ئەگەر بێت و پارەكەی بەغدا لەكاتی خۆی بگاتە هەرێم". 

جەختی لەوەشكردەوە" ئەوان هیچ خشتەیەكی دابەشكردنی موچەیان نییە".

ئەو سەرچاوەیەی  وەزارەتی دارایی ئاشكراشیكرد" هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایی دابەش دەکرێت. 


ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند هەموو مانگێک لە پێنجی مانگەوە دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت ، و تاکۆتایی مانگ سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان بەبێ پاشەکەوت وەردەگرن.



AM:10:50:06/11/2019