باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعیراق ئیدانەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەكات
مەوداپرێس-

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئیدانەی كوشتن و رفاندن و بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی عیراق دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی لەبارەی بارودۆخی عیراق و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردووە" ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی عیراقێكی ئارام و گەشەكردو كەتوانای بەرگریكردن لەگەلەكەی هەبێت لەبەرامبەر گروپە توندئاژۆكان و بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی هەوڵی لە كەداركردنی سەروەری و دیموكراتییەكەی دەكەن."

باسلەوەشكراوە"  لەكاتێكدا تەواوی جیهان بەپەرۆشەوە چاودێری گۆڕانكارییەكانی عیراق دەكات، پێویستە لەسەر حكومەتی عیراق و سەركردە سیاسییەكان بەدەم داوای هاوڵاتیانی عیراقییەوە بێن كە داوای چاكسازی دەكەن، لەبەرئەوەی عیراق هیچ داهاتوویەكی نابێت بە سەركوتكردنی گەلەكەی."

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەڵێت" سەركۆنەی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەرانی سیڤیل و هەڕەشەكردن لە ئازادی رادەربڕین و بەردەوامی توندوتیژی دەكەین. پێویستە عیراقییەكان ئازادبن لە بڕیاردانی تایبەت بە داهاتووی وڵاتەكەیان."


AM:11:58:06/11/2019