گەشتکردن لە سەرکردەیەکی عێراقی قەدەغە دەکرێت

گەشتکردن لە سەرکردەیەکی عێراقی قەدەغە دەکرێت
مەوداپرێس

دەستەی نەزاهەی عێراق گەشتکردنی لە سەرۆکی پێشوی دیوانی وەقفی شیعی قەدەغە دەکات.


ئەمڕۆ چوار شەممە دەستەی نەزاهەی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی گەشتکردنی دەرەوەی وڵات لە سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی شیعی و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەیى عێراق.

دەستەکە ئاشکرایکردووە، بڕیاری لێکۆڵینەوەیان لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا، جێگری دووەمی پارێزگار و بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان، داوە.

لە ماوەی پێشوودا، دەستەی نەزاهە ئاشکرایکرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٦٠ کەس، لەناویاندا وەزیرێکى ئێستا، دوو وەزیری پێشوو، پێنج پەرلەمانتار، ٣٨ ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاکان، دوو سەرۆکى ئەنجومەن و یەک پارێزگاری دیکە، دەرکراوە.




PM:06:27:06/11/2019