کاڵا و شمەکێکی زۆر لە ئەندەنوسیاوە هاوردە دەکرێت
مەوداپرێس
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هاوردەکردنی کاڵا و شمەک لە تورکیا کەمی کردووە بەڵام هیچ پێداویستییەک لە بازاڕ کەمی نەکردووە".
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێگرەوەی هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە مەوداپرێسی راگەیاند "وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەندەنوسیای کردووە و ئێستا بڕێکی زۆر باش کاڵاو شمەکمان لەو وڵاتەوە بۆ دێت و هەریەکە لە سعودییە و ئیمارات و وڵاتە ئەوروپییەکان هاوردەمان هەیە".
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان وتیشی "ئێران و چین پێشەنگترینی ئەو وڵاتانەن کە بە پلەی یەکەم کاڵاو شمەکیان لێ هاوردە دەکرێت".
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هەوڵدەدەین زۆرتین ئەو کاڵایانەی لە ناوخۆ هەیە کەمترین هاوردە بکەین و بە بازرگانەکانیشمان راگەیاندووە کە کەمترینی ئەو کاڵایانە هاوردە بکەن کە خۆماڵییەکە پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە".
وتیشی "ئێستا چیمەنتۆ تەواوی پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و هەناردەی تەواوی شارەکانی عێراق دەکەین".
زۆرترین خوێنراو
بابەتی پێوهندار