پەرلەمانتارێك: خامنەیی فەرمانی كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی دەركردووە

پەرلەمانتارێك: خامنەیی فەرمانی كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی دەركردووە
مەوداپرێس- 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نویێنەرانی عیراق رایگەیاند "عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئێران فەتوای كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی دەركردووە".

فایەق شێخ عەلی، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق فەتوایەكی لە خامنەییەوە پێگەیشتووە، باس لە پێویستی كوشتنی خۆپیشاندەران دەكات وەكو چۆن ئیمامی عەلی پەیمان شكێنەران و خوێنڕێژەرانی كوشت".

ئەوەشی نوسیووە" سزای كوشتنی خۆپیشاندەرانی بێچەك چییە لەژێر فەمانی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكاندا".

ئەوەش لەكاتێكدایە،  لەسەرەتای مانگی رابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی پارێزگاكانی عیراقی گرتووەتەوە و تاوەكو ئێستاش بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لەعیراق زیاتر لە 260 خۆپیشاندەر كوژراوە و 12 هەزار خۆپیشاندەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوونە.



AM:10:01:07/11/2019