بەندەری ئوم قەسر كرایەوە

بەندەری ئوم قەسر كرایەوە
مەوداپرێس- 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی یەكەمی 2019  دوای زیاتر لەهەفتەیەك لەداخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەندەری ئوم قەسر لەبەسرە كرایەوە. 

مییدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە بەندەر و پاڵیۆگەکانی باشوری عێراق و بەندەر ئوم قەسر دەستیپێکردەوە.

باسیان لەوەشكردووە" لە کۆتایی مانگی رابردوەوە و بەهۆی داخستنی رێگای سەرەکیی بەندەرەکەوە، جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هەناردەی نەوت لە بەندەری ئوم قەسر بە تەواوەتی راگیرابو، تا دوێنێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان توانیان بەتەواوەتی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و دەروازە سەرەکییەکانی بەندەرەکە بکەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر لیوا خەڵەف عەبدولكەریم وتەبێژی بەناوی عادل عەبدولمەهدییەوە رایگەیاندبوو،" بەهۆی  داخستنی بەندەر ئوم قەسر زیانێکی زۆر بە ئابوریی عێراق گەیشتووە.



AM:11:13:07/11/2019