فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووی بەسرە دەركرا

فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووی بەسرە دەركرا
مەوداپرێس-

دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌  به‌سره‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌  بۆ پارێزگاری‌ پێشووی‌ شاره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری‌ دیوانی‌ پارێزگا‌ ده‌ركرد.

لەراگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ ئاشكرایكردووە "به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 340ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ پێشێلكاری‌ له‌ ئیفادكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ دیوانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ و خوله‌كانی‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدان له‌ ساڵی‌ 2014دا" فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ به‌سره‌ ده‌ركراوه‌.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە ئه‌و پارێزگاره‌ له‌سه‌ر حسابی‌ پارێزگا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ئیفادكردووه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ری‌ دیوانی‌ پارێزگا نین.

ئەوەشیخستووەتەڕوو" پارێزگاری پێشوو له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگاکەی‌ بۆ ئیفادكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌رج كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی‌ داهاتی‌ گشتییه‌.


بەگوێرەی راگەیەندراوەكە" گەشتی دەرەوەی وڵاتیش لەپارێزگاری پێشووی بەسرە قەدەغە کراوە.


PM:01:57:07/11/2019