هۆشدارییەكی توند لەئەمریكاوە بۆ ئێران

هۆشدارییەكی توند لەئەمریكاوە بۆ ئێران
مەوداپرێس-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هەرگیز رێگا نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆم.

مایك پۆمپیۆ، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستیان هەبێت لەبەرامبەر زیادكردنی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ‌ كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەنگاوی چوارەمیدا پابەندییەكانی بە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كەمكردوە.

لای خۆشیەوە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئێران بەشێوەیەكی رانەگەیەنرا و لە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كشاوەتەوە.

ساڵی 2015 كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی رێكەوتنێكی لەگەڵ وڵاتانی (ئەمریكا، روسیا، چین، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) واژۆكرد، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریاریدا بەكشانەوە لە رێكەوتنەكە.



PM:03:28:07/11/2019