بەتۆمەتی هاوکاری داعش لێکۆلینەوە لە کۆمپانیایەکی چیمەنتۆ دەکرێت

بەتۆمەتی هاوکاری داعش لێکۆلینەوە لە کۆمپانیایەکی چیمەنتۆ دەکرێت
مەوداپرێس

دادگای تێهەڵچونەی پاریس لێکۆڵینەوەی ورد و چڕوپڕ لەگەڵ کۆمپانیای لافارج بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ ئەنجام دەدات بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

دادگاییەکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی داعش لەو تاوانانه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراون بەڕێوە دەچێت،  و ساڵی رابردووش به‌تۆمه‌تی  ده‌سته‌به‌ری هاوكاری دارایی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و خستنه‌مه‌ترسی ژیانی كه‌سانی دیكه‌  و  هاوبه‌شبوون له‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدراون لێكۆلینه‌وه‌ی لەگەڵ کراو تا ئێستاش کەیسەکە دانەخراوە.

 كۆمپانیای چیمه‌نتۆی فه‌ڕه‌نسی لافارج ك له‌ سووریا به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت جزیه‌ی دابێت به‌ گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌نێویشیاندا داعش.



PM:04:44:07/11/2019