بارودۆخی عیراق بەرەو ئارامی دەچێت و عادل عەدولمەهدیش دەست لەكاردەكێشێتەوە

بارودۆخی عیراق بەرەو ئارامی دەچێت و عادل عەدولمەهدیش دەست لەكاردەكێشێتەوە
مەوداپرێس-هێمن مامەند

پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات دوای گەڕانەوەی سەدر لەئێران ، تەیاری سەدر و هەوادارانی  لەگۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان دەكشێنەوەو دۆخەكە بەرەو ئارامی دەڕوات، بەڵام دواجار عادل عەبدولمەهدی دەست لەكاردەكێشێـتەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عیراق تایبەت بەمەوداپرێس_ ی راگەیاند "دوای گەڕانەوەی موقتەدر سەدر لەئێران ، تەیاری سەدر  و هەوادارانی ووردە ووردە لەگۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان دەكشێنەوەو سبەی هەینیش شتێكی وا ڕوونادات و ووردە ووردە خۆپیشاندانەكان كۆتاییان پێدێت".

لەبارەی چارەنووسی ئەم حكومەتەش ئەحمەدی حاجی رەِشید ووتی "ئەم حكومەتە دواجار ناتوانێت بكەوێتەوە سەرپێ و ڕەنگە چوارمانگی تر نەمێنێت، چونكە عادل عەبدولمەهدی دەیەوێت بارودۆخەكە ئارام بكاتەوە پاشان بەیەكجاری دەست لەكاربكێشتەوە".




PM:05:10:07/11/2019