پەرلەمان لێپرسینەوە لە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات

پەرلەمان لێپرسینەوە لە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات
مەوداپرێس
 فراكسیۆنی ئەلسائیرون لە پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی پێکهێناوە.

ریاز محەمەد پەرلەمانتاری سائیرون بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە " فراكسیۆنی سائیرون تەواوی ڕێوشوێنە یاساییەكانی ئەنجام داوە بۆ دەستپێكردنی لێپرسینەوەكەی پەرلەمان لە سەرۆك وەزیرا".

ریاز محەمەد ئاشکرایکردووە "ئەگەر عادل عەبدولمەهدییش ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبێت، ئەوا بە بێ ئامادەبوونیشی، پەرلەمانتاران لێپرسینەوەكە بە شێوەی ئامادەنەبووئەنجام دەدەن"


فراكسیۆنی سائیرون بە سەركردایەتی موقتەدا سەدر گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە و فراكسیۆنی سەرەكیی پێكهێنەری حكوومەتی ئێستەشە، و پشتگیری لە خۆپیشاندەران دەکەن لە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی.




PM:05:39:07/11/2019