قەسەدە ئاماری قوربانییەکانی شەڕی بڵاوکردەوە

قەسەدە ئاماری قوربانییەکانی شەڕی بڵاوکردەوە
مەوداپرێس

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماری ٢٩یەمین رۆژی  شەڕ و پێکدادانەکانی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی  هێزەکانی سوریای دیموکرات قەسەدە هاتووە "هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا  لە زەمین و ئاسمانەوە بەهێزی تەکنیکەوە بەردەوامە و هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە".

قەسەدە دەڵێت "لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانامان لەدژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، بە لانیکەمەوە ٢٠  سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون، چەکێکی AK-47 دەستی بەسەر گیراوە و گورز لە تانکێک وەشێندراوە".

لە کۆتاییش هاتووە "لە بەرخۆدانی شەڕڤانامان، ١٠ هەڤاڵمان شەهید بوون و ١٣ هەڤاڵیشمان بریندار بوون".




PM:06:37:07/11/2019