نزیکەی 300هەزار خانوو دەبنە موڵکی هەژاران

نزیکەی 300هەزار خانوو دەبنە موڵکی هەژاران
مەوداپرێس

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت "ده‌مانه‌وێت له‌ لیژنه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌دا مافی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فیدڕاڵی و په‌رله‌مانی پارێزراوبن، وە بەپڕۆژەیاسایەک  نزیكه‌ی 300هەزار خانووه‌ ده‌بن به‌موڵكی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان".

ڕێواز فایه‌ق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ دیدارێکدا لەگەڵ ئه‌لیس وڵبۆڵ جێگری نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن  له‌ عێراق رایگەیاند "دووباره‌ نووسینه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا بكرێت باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژاوی و ناسه‌قامگیر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وەشدا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ لیژنه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌دا مافی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فیدڕاڵی و په‌رله‌مانی پارێزراوبن".

رێواز فایەق "ئێمه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خۆمان و تا ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كمان ده‌ركردووه‌، یاسای ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ به‌نایاسایی دروستكراون، كه‌ به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ نزیكه‌ی 300هەزار خانووه‌ ده‌بن به‌موڵكی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان".



PM:07:04:07/11/2019