ڕێنماییە نوێیەکانى ماستەر و دکتۆرا بەئاراستەی فراوانکردنی هەلی خوێندنن

ڕێنماییە نوێیەکانى ماستەر و دکتۆرا بەئاراستەی فراوانکردنی هەلی خوێندنن
مەوداپرێس

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند "باوەڕمان وایە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی خوێندنی باڵا، فاکتەری سەرەکی بنیادنانی ئابوریەکی گەشەکردو و سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرە، کاریشمان کردوە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکانمان و لەهەوڵیشداین بۆ ڕەخساندنى دەرفەتی خوێندنی زیاتر بۆ گەنجانەکانمان.

ئارام محمد قادر خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  لە ڕێوڕەسمى دەرچوانى خولى بیست و چوارەمى زانکۆى دهۆک وتی "باوەڕمان وایە کە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی خوێندنی باڵا فاکتەری سەرەکی بنیادنانی ئابوریەکی گەشەکردو و کۆمەڵگەیەکی ئارام و سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرە، هەر بۆ ئەمەشە کار بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکانمان دەکەین"

ئارام محمد قادر دەشڵێت "هەوڵیش دەدەین دەرفەتی خوێندنی زیاتر بۆ گەنجانى وڵاتەکەمان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەمساڵ توانیمان زیاتر لە (٩٧%)ى دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان جێگە بکەینەوە، و کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی تایبەتیشمان دابەزاند، ئەم هەنگاوەمان بۆ فراوانکردنی هەلی خوێندن و چەسپاندنی بنەکامانی هەلی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە".



PM:08:59:07/11/2019