پەرلەمانتارێکی گۆڕان پشتگیری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات

پەرلەمانتارێکی گۆڕان پشتگیری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات
مەوداپرێس

غالب محمد عەلی پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتگیری لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکات.

غالب محەمەد لە پۆستەکەدا نوسیویەتی "پڕۆژەکەی شاسوار عەبدولواحید کارێکی باش و گرنگە بۆهەرێمی کوردستان بۆیە پێویستە پشتگیری بکرێت پێم سەیرە هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵامی نادەنەوە بەفراکسیۆنەکەی خۆیشیانەوە کەنەوەی نوێیە لەپەرلەمانی کوردستان نایکەنە پرۆژە".


قسەیەک لەسەر داوا کارییەکەی شاسوار عبدالواحید.

پێشکەوتن و ئاوەدانی بەکاری جوان و پرۆژە و خزمەت گوزارییە، بۆیە (شاسوار عبدالواحد) کەسەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە لەهەمان کاتدا بازرگانە، داواکاریەکی پێشکەش کردوە سەبارەت بەهێنانی کارگەیەک بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ماڵان لەبری ئەوەی پارە لەماڵان وەربگیرێت بڕی (٥۰۰۰) هەزار ئەدات بەماڵان، ئەمەش کارێکی باش و گرنگە بۆهەرێمی کوردستان بۆیە پێویستە پشتگیری بکرێت پێم سەیرە هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵامی نادەنەوە بەفراکسیۆنەکەی خۆیشیانەوە کەنەوەی نوێیە لەپەرلەمانی کوردستان نایکەنە پرۆژە و داوای لێناکەن بەهێنانی ئەوکارگەیە، لەکاتێکدا کارێکی وا لەبەرژەوەندی هاوڵاتی و حوکمەتی هەرێمی کوردستانە، بەندە ئامادەم ئەگەر وەڵامی ئەو پرۆژەیەنادەنەوەو لەهەرێمی کوردستان جێبەجێی ناکەن کە زۆر گرنگە بهێنرێتە هەرێم، ئەوا داواکارم ئەو پرۆژەیە بدرێتە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لەسلێمانی یاخود تەقدیمی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بکرێت لەعێراق بۆئەوەی بگات بەدەستی بەندە تاکو لەبەغداد لەڕێگەی لیژنەکەمان و پەرلەمانەوە واژۆی بۆکۆبکەمەوە تەقدیمی حکومەت بکرێت، بەڵام بەمەرجێک شاسوار عبدالواحد بەڵێن نامەیەک پڕبکاتەوە لەدوای ئەوەی ئەو هەوڵانەی بۆدەدەین ئەوپرۆژەیە بەجوانی جێبەجێبکرێت نەک وەک پرۆژەکانیتری خۆی و بازرگانەکانیتر خەڵک هاوار بکات بەدەستیانەوە، ئەوامن سوپاسی دەکەم و لەگەڵ هاوڕێکانمدا لە پەرلەمان عێراق هەمو هەوڵێکی بۆدەدەم بۆئەوەی لەهەموعێراق جێبەجێبکرێت چونکە ئەم وڵاتە هەرگیز پەکی نەکەوتوە لەڕویخۆڵ و خاشاکەوە.
وەسلام

غالب محمد عەلی



PM:09:52:07/11/2019