بەهۆی یارییە ئەڵیكترۆنیەكانەوە مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا

بەهۆی یارییە ئەڵیكترۆنیەكانەوە  مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا
مەوداپرێس-هێمن مامەند

مێر منداڵێكی تایلەندی بەهۆی ئاڵودەبوونی بەیاریە ئەڵیكتڕۆنیەكانەوە  جەڵدەی مێشك لێیدەدات و بەم هۆیەشەوە گیان لەدەست دەدات.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوزی عەرەبی پیاوات هاریكۆن، كەمێرمنداڵێكی تەمەن 17ی ساڵەی تایلەندیە، دوای ئەوەی بەدرێژایی شەو بەبێ‌ وەستان سەرقاڵی یاری ڤیدیۆی كوشتن و شەڕ بووە تووشی جەڵدەی مێشك بووەو بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

سكای نیوز ئاماژەی بەوەشكردووە "پاش ئەوەی باوكی پیاوات دەچێتە ژووری كوڕەكەی دەبینێت كوڕەكەی لەسەر كورسی بەربۆتەوەو لەبەردەم كۆمپیوتەرەكەدا لەسەر زەوی كەوتووەو پاشان بۆی دەردەكەوێت، كەكوڕەكەی گیانی لەدەستداوە".

پاش گەیاندنی بۆنەخۆشخانە دەردەكەوێت، كەپیاوات جەڵدەی مێشك لێیداوەو باوكیشی دەڵێت "پیاوات ئاڵودەی یاریە ئەڵیكتڕۆنەكان ببوو تەنانەت ئەو رۆژانەی كەپێویست بوو بچێتە قوتابخانە نەدەچووە قوتابخانەو هەر خەریكی یاری ئەڵیكترۆِنیەكانی بوو.

هەمیشە پزیشكان و دەروونناسان ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكەن ، كە منداڵەكانیان ئامۆژگاری بكەن و نەهێلن ئاڵودەی یارییە ئەڵیكتڕۆنی و ڤیدیۆیەكان ببن.
سەرچاوە، سكای نیوز
وەرگێڕانی_ هێمن مامەند



AM:11:40:08/11/2019