لەسەر خۆپیشاندانەكانی عیراق عەلی سیستانی هاتە دەنگ

لەسەر خۆپیشاندانەكانی عیراق عەلی سیستانی هاتە دەنگ
مەوداپرێس-


 نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت، هۆشدایی ئەوەیشیدا كە هەندێك كەس و لایەن دەیانەوێت دۆخەكە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.

عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا كەلە شاری  نەجەف پێشكەشی كرد  رایگەیاند  "پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت، باسی لەوەشكرد كە داواكاریەكانی خۆپیشاندەران رەوایە و وەنا توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران  دەبێت سزا بدرێن".

كەربەلائی ئاماژەی بەوەشكرد "كە دەستی دەرەكی و هەندێك دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا  بگۆڕێت".



PM:12:46:08/11/2019