تەقینەوەیەك لەكانێكی خەڵوزی ئەڵمانیا ڕوویدا

تەقینەوەیەك لەكانێكی خەڵوزی ئەڵمانیا ڕوویدا
مەوداپرێس-


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی   تەقینەوەیەك لەكانێكی خەڵوز لە ئەڵمانیا رویداوو بەم هۆیەشەوە پێنج كەس بریندار بوون.

میدیاكانی  ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە  "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوز لە شاری توتشنتال بە دوری 150 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا رویداوە".

میدیاكان ئاماژەیان  بەوەشكردووە "لەئێستادا 30 كرێكار لەناو كانە خەڵوزەكەدا گیریان خواردوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش لانی كەم پێنج  كەس برینداربوون و هەروەها زیانێكی زۆری ماددیش بەر چواردەوری پڕۆژەكە كەوتووە".



PM:02:33:08/11/2019