بە هۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بریندار بوون

بە هۆی  ڕوداوێكی هاتوچۆوە  سێ كەس بریندار بوون
مەوداپرێس- 
.
لەئەنجامی پێكدادانی  دوو ئۆتۆمبیل لەسەر رێگای سلێمانی_ كەلار سێ كەس بوونە قوربانی.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان  بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای سلێمانی _كەلار لەنزیك  گوندی چاڵەڕەش  پێكدادان  لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی هۆندای سەنتافی و هوندا تایبەت  ڕوویداوە".

راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە "لەئەنجامی رووداوەكەدا سێ كەس برینداربوون و هاوكات زیانێكی  زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەكان كەوتوون".

 



PM:02:40:08/11/2019