بڕی پێنج هەزار بۆئەو كەسانە دەگەڕێتەوە

بڕی پێنج هەزار بۆئەو كەسانە دەگەڕێتەوە
مەوداپرێس-

پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت "لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەكەمكردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەك بەرمیل نەوت، ئەو كەسانەش كە پێشتر پارەكەیان داوە، بڕی كەمكراوەی پارەكەیان لەرێگەی بریكارەكانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەكەی پارێزگای هەولێرە:
ڕاگەیەندراوێك لە پارێزگای هەولێرەوە

دوای بەدواداچوونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەكرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەكەمكردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەك بەرمیل نەوت، ئەو كەسانەش كە پێشتر پارەكەیان داوە، بڕی كەمكراوەی پارەكەیان لەرێگەی بریكارەكانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
8-11-2019



PM:04:03:08/11/2019