ئەمریكا: لەهاوكاریەكانمان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبین

ئەمریكا: لەهاوكاریەكانمان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبین
مەوداپرێس-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە هاوكاریكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بەردەوام دەبن و داواش لە ئەورووپا دەكات هاوكاریی كوردەكان بكات.

مایك پۆمپیۆ،  لە میانی رێڕوڕەسمی 30هەمین ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلیندا  رایگەیاند "دەبێ چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزینەوە و لە هاوكاریكردنی هەسەدەش بەردەوام دەبین".

لەبارەی رەوشی عیراقیش پۆمپیۆ وتی "خەڵكی عێراق دەیانەوێت عێراق، عێراقیی بێت و خاوەنی سەربەخۆی بێت  نەوەكو عیراقێكی ئێرانی و ئێران حكومڕانی تێدا بكات".



PM:05:20:08/11/2019