ئەمریكا ئێران بەدرۆ دەخاتەوە

ئەمریكا ئێران بەدرۆ دەخاتەوە
مەوداپرێس-

ئەمریكا، رەتی دەكاتەوە فرۆكەی بێفرۆكەوانی وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە خرابێتەوە خوارەوە وەك ئەوەی ئەمڕۆ ئێران   بانگەشەی بۆ كرد.


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، ئەمڕۆ هەینی 8/11/2019  لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە "تویتەر"رایگەیاندوە، ئەو راپۆرتانەی باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی دەكەن دوورە لە راستییەوەو شتی وا لەئارادانییە".

ئەو رەتكردنەوەیە لەلایەن فەرماندەی ناوەندی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی (عەلیرەزا سەباحی) فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران رایگەیاند "سوپای ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە ئاسمانی پارێزگای خوزستان بەرلەوەی بە شوێنە هەستیارەكان بگات لە رێگەی مووشەكێكی سوپاوە خراوەتەخوارەوە"



PM:06:15:08/11/2019