غالب محەمەد: پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمام دەكات

غالب محەمەد:  پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بە ئاوی حەمام دەكات
ەوداپرێس-هێمن مامەند 

غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەبەغدا دەڵێت "حكومەتی عیراق  بەرمیلێك نەوتی تەنیا بە31هەزار دینار داوە بەهەرێمی كوردستان ، بۆیە پێویست ناكات پارێزگاری هەولێر  منەت بكات بەوەی كەبری پێنج هەزار دیناری لەهەر بەرملێك نەوتی ماڵان كەم كردۆتەوە.

غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك دەڵێت  "حكومەتی عیراق وەك پاڵپشتیەك بۆهەرێم    216  لیتر نەوتی سپی بەبڕی  تەنیا 31 هەزار دینار  ناردووە ، بۆهەرێمی كوردستان بۆئەوەی حكومەتی هەرێم بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكات، بۆیە پێویست ناكات پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بەوە بكات گوایە بری پێـنج هەزار دیناری لەنرخەكە هێناوەتە خراوە 

ئەمەش دەقی نووسینەكەی د. غالب محەمەد:

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،"دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەكرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەكەمكردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەك بەرمیل نەوت".
بەندە جارێكی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵان دابین كراوە لە لایەن حكومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەكاتە (۳۱) هەزار دینارە كە حكومەتی عیراق وەك پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێكەڵی دەكەن بە نەوتی كواڵیتی خراپ و بەنرخێكی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەك بڵێت خیر دەكەن ، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەكەمان كەم كردەوە ! ناڵێت دزیەكەمان كەمتر كرد ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بەدڵێ خۆیان و كۆمانیاكانیان نرخ دادەنین نەك لە بەرژەوەندی خەڵك ...
لێرەوە داواكارم لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەنرخەكەی خۆی و نرخی نەقڵەكەی كە كەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان ، چونكە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین كراوە ، نەك بۆ تاڵان كردن لە لایەن كۆمپانیاكانی حزب ، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەكەن ناوی هەر پێنچ كۆمپانیاكە و چوار پارێزگاكە بە راپۆرتێكی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاكی عیراق بكەین بۆ ئەوەی لێكۆڵێنەوە لەم گەندەڵیە بكەن ....
 
غالب محمد عەلی



PM:09:21:08/11/2019