مەزلوم كۆبانێ‌ لەتویتێكدا چەند راستیەك ئاشكرا دەكات

مەزلوم كۆبانێ‌ لەتویتێكدا چەند راستیەك ئاشكرا دەكات
مەوداپرێس-


مەزلوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەكەوە 182 هەڤاڵیان شەهیدبووەو دەوڵەتی توركیش لەداگیركاریەكانیان بەردەوامن.

مەزڵووم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات- هەسەدە لە تویتێكدا نووسیویەتی  "لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر كاژێرێكدا توركیا و چەكدارانی نزیك لە توركیا رووبەری زیاتر دەگرن.

 كۆبانێ‌ ئاماژەی بەوەشكردووە "لەو كاتەوەی ئاگربەستەكە لەسەر بنچینەی رێككەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا راگەیێندراوە، 182 شەڕڤان و (دەیان هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، 30 هەزار كەسی سڤیل ئاوارەبوون، هەزار و 100 كیلۆمەتر دووجا داگیركراوە) و دەشڵێت"هەسەدە پابەندی رێككەوتنەكە بووە".

مەزڵوم كۆبانێ‌ ئەو پابەند بوونەەی خۆیانی بۆ پاراستنی خەڵكە گێڕاوەتەوە و لەوبارەیەشەوە نوسیویەتی"ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی خەڵكی خۆمان لە كوژران و ئاوارەبوون". 



PM:09:48:08/11/2019