لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
مەوداپرێس

لیستێكی نوێی مووچە بڵاوکرایەوە  و لەم هەفتەیە كۆمەڵێك وەزارەت و توێژ مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەکانی مەوداپرێس سبەی یەکشەممە ١٠-١١-٢٠١٩، مووچەی هێزەكانی 70 و 80ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی دووشەمە ١١-١١-٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت. 
 
بڕیارە تا کۆتایی هەفتە  مووچەی تەندروستی و دارایی و ئابووری و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان دابەشبكرێت.



AM:09:20:09/11/2019