سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەوداپرێس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە "بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان".

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا دەڵێت "ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا".




AM:10:12:09/11/2019