خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ئەوروپا

خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ئەوروپا
مەوداپرێس

هاوڵاتیانی بەرەگەز عێراقی وەک پشتگیرییەک بۆ هاونیشتیمانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانیان کرد.

هاوڵاتیان لە لەندەن چوونەتە بەردەم باڵیۆز خانەی ئێران و خۆپیشاندان دەكەن بەهۆی دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆی عیراق بە تایبەت كە دەوترێت ملیشیاكانی سەر بە ئێران خۆپیشاندەران دەكوژن.

خۆپیشاندان لە عێراق زیاتر لە مانگێکە دەستی پێکردووە و لە پێشدا داوای چاکسازی و خزمەتگوزارییان دەکرد بەڵام ئێستا داواکە بە گۆڕینی حکومەت گۆڕاوە.



AM:10:21:09/11/2019