فراكسیۆنە كوردستانیەكان گەیشتنە بەغدا

فراكسیۆنە كوردستانیەكان گەیشتنە بەغدا
مەوداپرێس- هێمن مامەند

فراكسیۆنە كوردستانیەكان گەیشتنە بەغداو بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دەكەن.

ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عیراق تایبەت بەمەوداپرێس-ی راگەیاند "من لەبەغدام چونكە شەو گەیشتم بڕیاریشە فراكسیۆنە كوردستانیەكان كەمێكی تر بگەنە بەغداو ئەوانیش بەشداری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بكەن".

لەبارەی  كارنامەی دانیشتنەكە ، ئەحمەد حاجی رەشید وتی "بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت بەرنامەی كارمان پێنەگەیشتووە، بەڵام دانیشتنەكە چەند تەوەرێك لەخۆدەگرێت".

سەبارەت بەوەی كەئایا رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران  تەواو دەبێـ بۆدانیشتنەكەی ئەمڕۆ؟ پەرلەمانتارەكە كوردە  وتی "بەڵێ‌ چاوەڕێ دەكرێت سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانی و عیراقیەكان بەشداری بكەن".




AM:11:04:09/11/2019