سەرۆکی حکومەت گەیشتە کەمپی بەردەڕەش

سەرۆکی حکومەت گەیشتە کەمپی بەردەڕەش

مەوداپرێس

 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە بەردەڕەش.

سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا بۆ كەمپی بەردەڕەش، لە نزیكەوە لە ژیان و گوزەرانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەكۆڵێتەوە، كە بەھۆی ھێرشەكانی توركیا، ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە.

پێشتر هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان ئاشکرایکردبوو "ژمارەی ئەو پەنابەرانە لە كەمپی بەردەڕەش نیشتەجێ‌كراون كە 11 هەزار ‌و 500 كەسن، بە گشتی لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن 41 هەزار ئاوارە‌ و پەنابەر هەن، کە دۆخی ژیانیان ناهەموارە و بێبەشن لە مافە سەرەتاییەکانی ژیان.



AM:11:46:09/11/2019