سوپای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سوپای عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەوداپرێس

لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا سوپای عێراق روونکردنەوە دەدات و 

درەنگانی شەوی رابردوو  بە 17 مووشەک، بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی گەیارە لە باشووری موسڵ کرایە ئامانج و سوپای عێراق روونکردنەوە دەدات.

لیوا نەومان زەوبەعی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیویانە سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێک بشکێنن، جگە لە کوشتنی سێ تیرۆریست و لەناوبردنی سەکۆ مووشەکییەکانیان، کە گوماندەکرێت دەستیان لە کردەوە تیرۆرستییەکە هەبوبێت.



PM:12:19:09/11/2019