وادەی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی ئاشکرادەکرێت

وادەی دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی ئاشکرادەکرێت
مەوداپرێس

ئەنجومەنی  پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت "جیاوازی ئەو بڕەپارەیەی سلێمانی و هەولێر لە شێوازی دابەشکردنەکەدایە، وە تا هەفتەی داهاتووش نەوت بەسەر دانیشتوانی سلێمانی و دەوروبەری دابەشدەکرێت".

مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئێمە پێمان باشتربوو کە حکومەت خۆی دەفعی کرێی تێچونەکە بکات، بۆ نمونە حکومەت بە 30یان 31هەزار دەیدات پە پارێزگاکان ئێمەش بەو نرخە دابەشمان کردایە".

وتیشی "هۆکاری جیاوازی وەرگرتنی بڕەپارەکە ئەوەیە هاوڵاتیان لە شاری هەولێر دەبێت خۆیان سەردانی بانزینخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنی نەوتەکە، بەڵام لە سلێمانی بە تانکەر بۆ بەردەم ماڵەکان دەچێت ئەمەش جیاوازی دروستکردووە".

سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی مەهدی مەحمود وتی "چاوەڕێی پڕبونی خەزانەکانین کە رۆژانە دوو یان سێ تەنکەرمان بۆ دێت، بۆیە تا ئێستا دابەشنەکراوە نامانەوێت چەند شوێنێک دابەشبکرێت و بووەستین، بەڵام تا هەفتەی داهاتوو نەوت دابەشدەکرێت".



PM:01:21:09/11/2019