رۆژنامه‌ی سپۆرت بردنه‌وه‌ی بالۆن دور ئاشکرا ده‌کات

رۆژنامه‌ی سپۆرت بردنه‌وه‌ی بالۆن دور ئاشکرا ده‌کات
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی هه‌واڵێکی تازه‌ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ساڵی 2019 ئاشکرا ده‌کات .

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو :که‌ له‌ نێوان میسی و کریستیانو رۆناڵدۆدا چانسی یه‌کێکیان زیاتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی تۆپی ئاڵتونی .

سپۆرت لیونیل میسی به‌ نزیکتر ده‌زانێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ و هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌ ئاستی زۆرباش پێشکه‌ش ده‌کات به‌ تایبه‌تی له‌ یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و سلتاڤیگو که‌ توانی هاتریک تۆماربکات.

یه‌کێکی تر له‌ هۆکاره‌کانیش که‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ که‌ میسی خه‌ڵاتی زه‌بیستی بردۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێکی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپه‌ ئاڵتونیه‌که‌. 



PM:02:08:11/11/2019