گیراوەیەک بۆ لابردنی مووی زیادەی دەموچاو و سپیکردنەوەی

گیراوەیەک بۆ لابردنی مووی زیادەی دەموچاو و سپیکردنەوەی
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

ئەو خانمانەی مووی زیادەی روخساریان هەیە دەتوانن بە ئاسانی رزگاریان ببێت لە مووی زیادەی رووخساریان.

بۆ لابردنی مووی رووخسار و سپیکردنەوەی رووخساریان، خانمان دەتوانن ئەم گیراوە سروشتییە بەکاربهێنن، بۆ ئەم گیراوەیەش پێویستمان بە، 1 کوپ نیسک، 1 پەتاتە، 1 کەوچک هەنگوین، 1 کەوچک ئاوی لیمۆ.

چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە، دەبێت شەوێک نیسکەکە بکەینە ئاو تاوەکو بەیانی، بەیانیەکەی نیسکەکە ئەکوتین، پاشان پەتاتەیەک دەکەینە خەڵاتەی کارەبایی تاوەکو دەبێتە شەربەت، پاشان پەتاتەکە دەپاڵێوین، دواتر پەتاتە و نیسکەکە لە قاپێکدا تێکەڵ دەکەین، دواتر ئاوی لیمۆ و هەنگوینەکەی تێکەڵ دەکەین.

چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی، گیراوەکە بدە لەو شوێنەی رووخسارت که مووی زیادەی هەیە، بۆ ماوەی 20 بۆ 30 خولەک، دوای وشکبوونەوەی گیراوەکە بە رووخسارمان لێ دەکەینەوە، بەم شێوەیە رزگارمان دەبێت لە مووی زیادەی رووخسار، خانمان دەتوانن 1 بۆ 2 جار لە هەفتەیەکدا ئەم گیراوەیە بەکاربهێنن.

سەرچاوە: Five minute crafts



PM:03:41:13/11/2019