پەرواز نوێترین کلیپی بڵاو کردەوه

پەرواز نوێترین کلیپی بڵاو کردەوه
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد 


خانمە گۆرانیبێژی کورد پەرواز حوسێن، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، که گۆرانیەکی عەرەبیە.

پەرواز حوسێن نوێترین گۆرانی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاو کردەوە بە ناوی "ماذا جری" کە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و لەلایەن بڕیار فەتاحەوە کاری دەرهێنانی کلیپەکەی بۆ کراوە.

پەرواز، یەکێکه لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، لە ساڵی 1989 لە شاری رانیە لە دایکبووە، هاوسەری گۆرانیبێژی دیار گۆران ساڵحە، پەرواز لە ساڵی 2013 بەشداری بەرنامەی عەرەب ئایدڵی کردوو، توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنت، لە ئێستادا خاوەنی چەندین کلیپی گۆرانیە.


PM:11:18:16/11/2019