سولاری له‌ خولێکی به‌هێز نزیک ده‌بێته‌وه‌

سولاری له‌ خولێکی به‌هێز نزیک ده‌بێته‌وه‌
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

سانتیاگو سولاری ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ خولی ئینگلیزی نزیک ده‌بێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێکدا بۆ ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی سولاری ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو که‌ خولی ئینگلیزی زۆر به‌هێزه‌و کێبڕکێی تونده‌ی تێدا ده‌کرێت بۆیه‌ ئاره‌زووم بۆ کاری راهێنه‌رایه‌تی تێدا زۆره‌ .

سولاری هه‌رچه‌نده‌ ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ ئاشکرا ناکات ، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ خولی ئینگلیزی یه‌کێکه‌ له‌ خوله‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانی جیهان.

سولاری له‌ دوای لوپیتیگی بوو به‌ راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و له‌ 32 یاریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ توانی 22 بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ 8 دۆڕان و هه‌روه‌ها 2 یه‌کسان بوون.

له‌ دوای 8 مانگ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کاری راهێنه‌رایه‌تی سولاری ده‌یه‌وێت جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ کاری راهێنه‌رایه‌تی.



PM:01:41:17/11/2019