رۆژی دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر منداڵەکانی دیاریکرا

رۆژی دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر منداڵەکانی دیاریکرا
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

دوێنی یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەچوو لەدوای وەرگرتنی وتەی کەسوکاری سێوان دادوەر بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکەی دا بۆ کاتێکی دیکە، ئەمڕۆش کاتی دووەم دانیشتنی دادگا بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرا.

دانا برای سێوان قادر بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ بڕیار درا دووەم دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی سێوان و منداڵەکانی لە رۆژی 25/11/2019 بەڕێوەبچێت لە دادگای سلێمانی".

براکەی سێوان قادر وتیشی "دانیشتنی یەکەمی دادگا زۆر بێ لایەنانە و بەباشی بەڕێوە چووە، هیوادارین دانیشتنی دووەمی دادگاش بە هەمان شێوە بێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی 16/12/2018 سێوان قادر و منداڵەکانی لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەودا سووتان و گیانیان لەدەستدا، بە وتەی سێوان قادر کە پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات لە نەخۆشخانە وتەی دا وتی "لەلایەن هاوسەرەکەوە ئاگر لە خۆی منداڵەکانی بەردراوە". 



PM:12:12:18/11/2019