شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەوداپرێس-

بەپێی پێشبینەیەکان لەمانگەدا شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.  

بەپێی ئەو پێشبینییانەی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی کە تایبەتە بە کەشوهەوا بڵاویکردووەتەوە، لەم مانگەدا سێ رۆژ باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت. 

هەر وەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێکردووە، لە رۆژانی 28 و 29 و 30 ئەم مانگەدا باران دەبارێت.

سەبارەت بە بەردەوامی شەپۆلەکە ماڵپەڕەکە روونی کردووەتەوە، كە ئەو شەپۆلی بارانبارینە تا یەکەم رۆژی مانگی داهاتوش بەردەوامی دەبێت.



PM:08:25:19/11/2019