وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات
مەوداپرێس-

وەزیری درەوەی ئێران لەمیانەی لێدوانێکیدا هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی عیراق دەکەن.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "دەربڕینی ناڕەزایەتی مافی رەوای خەڵکە و یاسای ئێران ئەو رێگەیە بە هاوڵاتیانی دەدات".

وەزیری درەوەی ئێران باسی لەوەشکرد "پێویست ناکات هەندێك وڵات خۆیان وەك پشتیوانیی خەڵك وێنا بکەن کە بۆ چەندین ساڵە بە گەمارۆکانیان دۆخی ژیانی خەڵکیان بەم رۆژە گەیاندووە".

زەریف لە قسەکانیدا وتی "ئامانجی ئەو دەستێوەردانانە کە ئاسایشی گشتی ئێرانی کردووەتە ئامانج لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەیە.

ئەم وتانەی وەزیری ئێران دوای ئەوەدێت، کە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە بەشیک لە شارەکانی ئێران دەستی پێکردووە و بەشێک لە وڵاتانیش پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەر بڕیوە.


PM:11:06:19/11/2019