هیلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە

هیلیکۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا کەوتە خوارەوە
مەوداپرێس-

هیلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان كه‌وته‌ خواره‌وه و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستدا.‌

سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، كە هیلیكۆپته‌رێكی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لە جۆری  "AH-64 Apache Attack" كەوتووەتە خوارەوە و بەر لوتكەی چیایەك كەوتووە لە هەرێمی ویلایەتی لۆگارۆی رۆژئاوای ئەفغانستان، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە. 

هەر لە بایاننامەکەدا هاتووە، ئێستا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی هیلیكۆپته‌رێكە دەستی پێکردووە. 
  
هەروەها بەپێی زانیاریە میدیاییەکان، گروپی چه‌كداری تاڵیبان به‌رپرسیاریه‌تی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هیلیكۆپته‌ره‌کەی ئه‌مریكای له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.


AM:09:18:20/11/2019